send link to app

مانگی ڕەمەزان - Mangi Ramazan


4.2 ( 672 ratings )
Ensino Livros
Developer: kurd app
Livre

له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌وه‌ مانگی ڕه‌مه‌زانت پڕ خێر و پاداشت بكه‌، ناوه‌ڕۆكی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ بریتین له‌مانه‌:
قورئانی پیرۆز بە تەفسیری ڕێبەر به‌نووسین
دوعا گشتگیر و پڕ خێره‌كان له‌ قورئان و سوننه‌ت
كاته‌كانی بانگ
چه‌ند بابه‌تێك سه‌باره‌ت به‌م مانگه‌
پرسیار و وه‌ڵام
زیكره‌كان
ڕادیۆ قورئان

ناوه‌ڕۆكی دوعاكان له‌ كتێبی (ئایه‌ له‌م ده‌رگایه‌ت داوه‌) وه‌رگیراوه‌، له‌كاته‌كانی بانگدا ده‌توانیت كاتی بانگی هه‌ر ڕۆژێكی ساڵت بوێت بیزانیت، بابه‌ته‌كان له‌ ماڵپه‌ڕی به‌هه‌شته‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، پرسیار وه‌ڵامه‌كان له‌ماڵپه‌ڕی (وه‌ڵامه‌كان) ه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت به‌رده‌وام نوێ ده‌بێته‌وه‌ پێویستی به‌ ئه‌پده‌یتی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ نیه‌ وه‌ چه‌ند به‌شێكی پرسیار و وه‌ڵامه‌كان به‌رده‌سته‌ له‌م ئه‌په‌ ئه‌گه‌رویستیشت ته‌واوی پرسیار و وه‌ڵامه‌كان به‌ده‌ست بهێنیت ده‌توانێت ئه‌پی (وه‌ڵامه‌كان) دابه‌زێنیت كه‌له‌ هه‌ردوو ستۆری appstore , playstore به‌ده‌سته‌، زیكره‌كان له‌ قه‌لای مسوڵمانه‌وه‌ وه‌رگیراون، ڕادیۆ قورئان پێكدێت له‌ ٥٠ ڕادیۆ كه‌ پێویست ناكات ده‌نگه‌كان دابگریته‌ ناو ئامێره‌كه‌ت به‌ڵكو به‌شێوازی online گوێبیست ده‌بیت و قه‌باره‌یه‌كی كه‌م له‌ باندی ئینته‌رنێته‌كه‌ت ده‌بات، به‌شی په‌یامه‌كان پێك دێت له‌ هه‌ندێك فه‌رمووده‌ و وته‌ی سودبه‌خش كه‌ به‌رده‌وام نوێ ده‌بێته‌وه‌.